پسپۆڕێک: قەستەرەی مێشک تەنیا لە کەرتی تایبەت هەیە و نرخەکەی گرانە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی قەستەڕەی مێشک رایدەگەیێنێت کە خزمەتگوزاریی قەستەڕەی مێشک لە هەرێمی کوردستان تەنیا لە کەرتی تایبەت بەردەستە و داوا دەکات حکومەت کار بۆ دابینکردنی لە کەرتی گشتی بکات.
 
د. دیلان کوردە، پسپۆڕی قەستەڕەی مێشک، رایگەیاند، "پێویستە حکومەت سندوقێک یان بڕە پارەیەک بۆ دابینکردنی قەستەڕەی مێشک لە نەخۆشخانە حکومییەکان تەرخان بکات، چونکە لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنیا لە کەرتی تایبەت هەیە."
 
سەبارەت بە تێچووی قەستەڕەی مێشک، د. دیلان کوردە گوتی، "ئەنجامدانی قەستەڕەی مێشک لە 13 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و هەندێک جار تێچووەکەی دەگاتە 20 هەزار دۆلار، بۆیە زۆر گرنگە ئەم خزمەتگوزارییە لە کەرتی گشتیشدا هەبێت."
 
ئەو پسپۆڕەی قەستەڕەی مێشک ئاماژەی بەوەشکرد، "دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتەوە وادەکات نەخۆشەکە بەبێ کردنەوەی کەلـلەی سەر چارەسەر بکرێت، هەروەها دەتوانین لە رێگەیەوە پەرستار و کارمەندی تەندروستیش پێبگەیەنین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریانۆ بارباسید

لە سۆشیاڵ میدیا گاڵتە بەو زانایە دەکرێت کە شێرپەنجەی پەنکریاسی چارەسەر کردووە

ماریانۆ بارباسید، زانایەکی ئیسپانی کە چارەسەرێکی داهێنەرانەی بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس لە مشکدا دۆزیوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبری دەستخۆشی، بەشێک لە بەکارهێنەران گاڵتەیان بە نیشانەیەکی سەر رووخساری کرد.