رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری کۆگەیەکی دەرمان لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی دەرمان لە شارەکەدا و رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە رێگەکان گیراون و دەرمان وەک پێویست ناگاتە دەستیان.
محەممەد راشد بەڕێوەبەری کۆگەیەکی دەرمان لە شاری قامشلۆ، بە رووداوی رایگەیاند، "لە سەرەتای شەڕی دێرحەفەرەوە، دەرمان زۆر کەم هاتووەتە نێو شاری قامشلۆ، پێویستیی زۆرمان بە دەرمانی شێرپەنجە، نەخۆشییە درێژخایەنەکان و شرووب هەیە."
بەڕێوەبەری کۆگەی دەرمانەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشتر تەنیا سووریا دەرمانی بۆ دەناردین، بەڵام ئێستا دەرمان لە سووریاوە بۆمان نایەت و ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ دروستکردووین و رووبەڕووی کەمیی دەرمان بووینەتەوە."
محەممەد راشد گوتی "هەندێک دەرمان دێت، بەڵام زۆر کەمە و بەشی پێویستییەکانمان ناکات، داواکارین کە دەرمانمان بۆ دابین بکرێت چونکە پێویستیی زۆرمان پێیەتی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ