پسپۆڕێکی دەروونی: دۆخی دەروونیی هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان خراپە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. مەحموود بەدرخان - دکتۆر لونا خالید
د. مەحموود بەدرخان - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دەروونی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و کۆچکردنەوە گوشارێکی زۆری دەروونی لەسەر هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دروستبووە و دۆخی دەروونییان خراپە.
 
ئەمڕۆ 1-2-2026 د. مەحموود بەدرخان پسپۆڕێکی دەروونی هۆکاری سەرەکیی خراپیی باری دەروونیی هاونیشتمانییانی بۆ زۆریی کۆچکردن گەڕاندەوە و گوتی، "هەندێک هاونیشتمانی هەن 2 بۆ 3 جار لە ژیانیاندا کۆچیان کردووە."
 
بە گوتەی د. مەحموود بەدرخان، نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک تەنگژەی دەروونی، قەلەقیی بەردەوام و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا زیادیان کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد شەڕکردن وایکردووە خەو لەنێو هاونیشتمانییان کەم ببێتەوە و ترسی بەردەوامیان هەبێت.
 
د. مەحموود بەدرخان، ئەوەشی خستەڕوو کە نەخۆشییە دەروونییەکان لەنێو منداڵانی رۆژئاوای کوردستانیشدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک دەدرێتە دەست ئاوارەیەکی رۆژئاوای کوردستان. وێنە: رووداو

بەرپرسێکی تەندروستی لە قامشلۆ: رێگەکان گیراون و دەرمانمان کەمە

بەڕێوەبەری کۆگەیەکی دەرمان لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی دەرمان لە شارەکەدا و رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە رێگەکان گیراون و دەرمان وەک پێویست ناگاتە دەستیان.