خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات

02-03-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

چەندین سەدەیە پزیشکانی توێژەر پەیوەندی نێوان خواردنەوەی کحول و تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ئاشکرابکەن، بەڵگەی زانستی بەهێز هەن کە دەریدەخەن خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات.

لە ئەمریکا گروپی توێژینەوە لە کحول هەڵمەتێکی هۆشیاریان راگەیاندووە بۆ خانمان، ئەمەش لەپێناو ئاگادارکردنەوەیان لە کاریگەرییەکانی خواردنەوەی کحول لەسەر جەستەیان و تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک.

پریسیلا مارتینێز، توێژەر لە گروپی توێژینەوە لە کحول (ARG) لە ئەمریکا دەڵێت، ئامانجمان لەم هەڵمەتە ئەوەی هۆشیاری لەنێو خانمانی گەنج بڵاوبکەینەوە لەبارەی مەترسییەکانی کحول خواردنەوە و تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک.

توێژینەوەیەک لەلایەن پەیمانگەی نیشتیمانی تەندروستیی دەریخستووە خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەرێژەیی ٪7 بۆ ٪16 زیاددەکات، توێژینەوەیەکیش کە لە جۆرناڵی (Preventive medicine) تەنیا ٪25ی خانمانی 15-44 ساڵ ئاگاداری ئەم مەترسییەی کحولن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.