رووداو دیجیتاڵ
پزیشكێکی نەشتەرگەریی بەریتانی کە قاچەکانی خۆی بڕیوەتەوە، بە دوو ساڵ و 8 مانگ زیندانی کرا، ئەمەش بەهۆی ساختەکاری بۆ وەرگرتنی بیمەی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی وێنەی سێکسی و نەشیاو.
نێڵ هۆپەری تەمەن 49 ساڵ، پزیشکێکی بەنێوبانگی بەریتانییە و پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 قاچەکانی خۆی ببڕێتەوە، سەتان نەشتەرگەریی بڕینەوەی قاچی بۆ خەڵکی دیکە کردووە.
رۆژی هەینی، 5ی ئەیلوولی 2025 دادگەی تاوانەکانی ترورۆی بەریتانی بۆی ئاشكرا بوو کە ئەو پزیشکە، درۆی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیمە کردووە بە بانگەشەی ئەوەی کە برینەکانی قاچەکانی بەهۆی هەوکردنی خوێنەوە بوون، نەک خۆی وایلێکردبێتن.
بەگوێرەی قسەی نیکۆلاس لی، داواکاری گشتی، ئەو پزیشکە لە مانگی ئایاری 2019، قاچەکانی لە خوار ئەژنۆوە بڕی، دوای تووشبوونی بە نەخۆشییەکی کتوپڕ، بەڵام راستییەکەی ئەوە بووە کە ئەو سەهۆڵی بەکارهێنابوو بۆ ساردکردنەوەی قاچەکانی خۆی، بۆئەوەی پێویست بە بڕینەوە بکات.
هۆپەر دانی بە دوو تۆمەتی ساختەکاری و سێ تۆمەتی بوونی وێنەی سێکسی و نەشیاو دا ناوە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو "ئارەزووی سێکسیی بۆ بڕینەوە" هەبووە.
هۆپەر هەردوو قاچی بڕدرانەوە دوای ئەوەی بە پزیشکەکانی راگەیاندبوو، بەردەوام قاچەکانی ئازاریان هەیە و بۆ ماوەیەک چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام دواتر پزیشکەکان، ئاگاداری دەکەنەوە دەبێت قاچەکانی ببڕدرێت، بەڵام ئەو پزیشکە هۆکاری راستەقینەی بڕینەوەی قاچەکانی بە پزیشکەکان نەوتووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دادگە کەوتوون، لەو ساختەکارییەدا، ئەو پزیشکە بەریتانییە بڕی زیاتر لە 466 هەزار پاوەندی لە دوو کۆمپانیای بیمە وەرگرتووە.
دادگا گوێبیستی ئەوە بوو کە هۆپەر پەیامی بۆ هاوڕێیەکی ناردووە دەربارەی دۆخی قاچەکانی و پێی راگەیاندوون، دەبێت "سوودی لێ ببینێت."
داواکاری گشتیی کەیسەکەش بە دادگەی راگەیاندووە، ئەو پزیشکە "چێژی" لە گرنگیی میدیاکان لە کەیسەکەی وەرگرتووە و دەڵێت، "پێدەچێت ئەمە خولیای چەندین ساڵەی ببووبێت."
بەگوێرەی میدیای بەریتانیا، هۆپەر دوای بڕینەوەی قاچەکانی، لە ماوەی کەمتر لە 6 مانگدا بە قاچی دەستکردەوە گەڕاوەتەوە سەر کار، بەڵام دواتر لە مانگی ئازاری 2023 دەستگیر کرا و لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023وە بڕوانامەی پزیشکیی لێسەندراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دادگە ئەوەشی بۆ ئاشکرا بووە، ئەو پزیشکە وێنە و ڤیدیۆی بڕینەوەی ئەندامانی نێرینەی خەڵکی کڕیوە و بڵاوکردووەتەوە.
نیکۆلاس لی، داواکاری گشتی لەوبارەیەوە بە دادگەی راگەیاندووە، هۆپەر سێ ڤیدیۆی لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بە نرخەکانی 10 پاوەند و 35 پاوەند کڕیوە، کە نیشانی دەدات چەند کەسێک ئەندامی نێرینەیان دەبڕدرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ