کۆمپانیایەکی فەرەنسی توالێتێکی زیرەک بۆ پشکنینی میز دروستدەکات

07-01-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دیمەنی توالێتە زیرەکەکە
دیمەنی توالێتە زیرەکەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاودەستی زیرەک لە پێشانگەی تەکنۆلۆجیای لاس ڤێگاس نمایش دەکرێت. ئاودەستەکە ئامێریکی نۆ سانتیمەتری لەنێو دادەنرێت و پشکنین بۆ پێکهاتەکانی میز دەکات. هاوکات لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە پەیوەست دەبێت بە مۆبایلەوە و ئەنجامەکە پیشاندەدات.
 
ئیلیزابێز کۆڵیۆن، سەرپەرشتیاری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای وایتینگزی دروستکەری ئاودەستەکە دەڵێت، "یو سکان، یەکەم داهێنانە کە پشکنین بۆ میز دەکات بێ بەکارهێنانی دەست. ئەوەی دروستمان کردووە تاقیگەیەکی بچووکە، چونکە میز 300 پێکهاتەی جۆراوجۆری تێدایە. زۆرینەی خەڵک ساڵانە جارێک پشکنینی میز دەکەن، بەڵام پشکنینی بەردەوامی میز دەتوانێت تێڕوانینێکی زۆر زیاتر بدات لەبارەی کێشە تەندروستییەکان و باشترکردنی تەندروستیی جەستە.''
 
ئامانجی سەرەکیی توالێتە زیرەکەکە پشکنینە بۆ پێکهاتە کیمیاییەکانی میز وەکو "ئاستی ترش و تفتی میز، چڕی، رێژەی پرۆتین، هاوسەنگی ڤیتامین سی و کاربۆهیدرات".
 
کۆمپانیای وایتینگزی فەرەنسی داهێنەری ئەم ئامێرەیە و دەڵێت، لە نێوەڕاستی ئەمساڵدا لە تەواوی ئەوروپادا بەردەستدەبێت؛ هەروەها کۆمپانیاکە بەجیاواز ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان و ماڵ دروستدەکات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر ئاراس برادۆستی - د. سەڵاحەدین محەممەد

رەمەزانی دکتۆر ئاراس؛ ئەوانەی زۆر دەخۆن، ئەگەر مردنی لەناکاویان زۆرە

بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس ئەم جارە باسی لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە رۆژووگرتن و تەندروستیی دڵەوە کرد و میوانەکەی رایدەگەیێنێت، ئامانج لە رۆژووگرتن ئەوە نییە کە زۆرخۆری بکرێت و ئەوەی بێتە بەردەست بخورێت. ئەوەش باس دەکات کە ''ئەوانەی زۆر دەخۆن، تەمبەڵ دەبن و ئەگەری مردنی کتوپڕیشیان زیاترە''.