زانایان هەستەوەرێکی زیرەک بۆ دیاریکردنی ماندوویێتی و سترێس بەرهەم دەهێنن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەران لە سەنگاپوورە هەستەوەرێکی زیرەکیان پەرەپێداوە کە وەک پێست نەرمە و بە یارمەتیی زیرەکیی دەستکرد، دەتوانێت نیشانەکانی ماندوێتی و سترێس لە جەستەدا بخوێنێتەوە.
 
توێژەران زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپوورە پلاتفۆرمێکی هایدرۆجێڵیان پەرەپێداوە کە بە زیرەکیی دەستکرد کاردەکات و دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین سەرچاوەی ژاوەژاوی جووڵە کەمبکاتەوە، ئەم سیستمە نوێیە بە (MAP) ناسراوە، دوو میکانیزمی پاڵاوتن لە یەک مادەدا کۆدەکاتەوە. وردیلەکان ژاوەژاوی میکانیکی هەڵدەمژن و ناهێڵن بگاتە هەستەوەرەکە، هاوکات ئەلکترۆلایتێکی گونجاو لەگەڵ جەستەدا رێگە بە تێپەڕبوونی شەپۆلە فریکوێنسییە نزەکانی دڵ دەدات و رێگری لە ژاوەژاوی کارەبایی ماسولکەکان دەکات.
 
توێژەران لە سەنگاپوورە ئاماژە بەوەدەکەن نزیکەی چوار ساڵ کاریان لەسەر تەکنەلۆژیاکە کردووە و سیستمەکە توانیویەتی بە رێژەی 92% ئاستەکانی ماندوێتی بە دروستی دەستنیشان بکات.
 
پرۆفیسۆر هۆ گیم وێ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە: "بە بەراورد لەگەڵ ئامێرە بازرگانییەکانی ئێستا، پلاتفۆرمی هایدرۆجێڵی ئێمە کاراییەکی باڵاتر نیشان دەدات بەتایبەتی لە کاتی جووڵەدا، کاژێرە زیرەکەکانی ئێستا رێژەی نیشانە بۆ ژاوەژاویان لەنێوان 10-20 دێسیبڵە، بەڵام سیستمی ئێمە لە کاتی چالاکییە رۆژانەکاندا دەگاتە نزیکەی 37 دێسیبڵ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە