رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر بۆ ئەو کەسانەی سۆدە و خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە دەڵێت، هەڵە دەکەن، چونکە خواردنەوە گازییەکان فەرمانەکانی هەرس تێکدەدەن.
د. سەرکۆ جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لەو بووڵتەنەی کە باسی سەیرانی تەندروستی تێداکرا گوتی، لە سەیراندا بایەخ بە چەرەسەکان بدرێت و خۆراکە سوورەوەکراوەکانیش کەم بخورێن، چونکە زیانیان زۆرە.
د. سەرکۆ جەمال گوتی، کەسێکی ئاسایی رۆژانە ئاساییە 250 گرام پڕۆتین بخوات، جا لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت ئاساییە، بەڵام لەبارەی دووگەوە دەڵێت: دووگ چەوریی کۆلیستڕۆڵ بەرزدەکاتەوە و باشترە نەخورێت.
بەگوتەی د. سەرکۆ جەمال، ئەوانەی گۆشت لەت لەت دەکەن، دەستکێش لەدەستبکەن، بۆ ئەوەی ئەگەری مەترسییەکانی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تای خوێنبەربوون کەمببێتەوە.
لە کۆتاییشدا ئەوە باسدەکات کە لە سەیراندا چالاکیی جەستەیی هەبێت و نابێت تەنیا خواردن و دانیشتن بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ