پێرو هەڵمەتێكی فراوانی کوتانی خەڵک ماڵ بە ماڵ لە دژی کۆرۆنا دەستپێدەکات

12-09-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

پێرو دەستدەکات بە هەڵمەتێكی فراوانی کوتان ئەویش لەڕێگەی کوتانی خەڵک ماڵ بە ماڵ. 

lvo
پێدرۆ کاستێللۆ، سەرۆکی پێرو بە هاووڵاتییانی دەڵێت دێینە لاتان، ئەمەش دوای ئەوەی 3 ملیۆن قورچکی دیکەی ڤاکسینی سینۆفارمی بەرهەمی چین گەیشتنە وڵاتەکە. 

سەرۆکی پێرو دەڵێت دێینە ماڵەکانتان، دەچنە  قوتابخانەکان، پارک و شوێنەکانی وەرزش و مارکێتەکان، هەروەها بنکە تەندروستی و یاریگاکان بەسەردەکەنەوە و هەموو ئەوانە دژی کۆرۆنا دەکوتن کە تاوەکو ئێستا ڤاکسینیان وەرنەرگرتووە. 

پێدرۆ روونیدەکاتەوە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی شەپۆلێكی نوێی کۆرۆنا، لانیکەم 50٪ی خەڵکی وڵاتەکەیان ڤاکسین وەربگرن

تاوەکو ئێستا لە پێرو نزیکەی 20 ملیۆن قورچکی ڤاکسین بۆ خەڵک بەکارهاتوون، 8.8 ملیۆن کەس هەردوو قورچکی ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە 31٪ی هەموو دانیشتووانی وڵاتەکە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.