رووداو - تەندروستی
لە رانیە خانمێکی دووگیان فیشەکی بەردەکەوێت و پزیشکانیش ژیانی خۆی و کۆرپەکەی رزگار دەکەن.
د. سەرهەد ئیسماعیل پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نەخۆشەکە خانمێکی دووگیان بوو، فیشەکێک بەر دەستی کەوتبوو و دواتر بەر سنگی کەوتبوو و چووبووە نێو سکییەوە."
سەبارەت بە زیانەکان و نەشتەرگەرییەکە، د. سەرهەد ئیسماعیل گوتی، "فیشەکەکە زیانی بەر گورچیلەی گەیاندبوو و ناوپەنچکی (دیارفرام)ی بڕیبوو، هەروەها سپڵی لەکارخستبوو، بەڵام خۆشبەختانە بەر سییەکانی نەکەوتبوو، خوێنێکی زۆر لە سکییەوە دەڕۆیشت."
ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد، "لەگەڵ تیمێکی پزیشکی توانیمان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ بکەین، سپڵمان بۆ دەرهێنا و ناوپەنچکمان بۆ دوورییەوە و سۆندەی سنگیشمان بۆ دانا."
د. سەرهەد ئیسماعیل لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئێستای نەخۆشەکە و کۆرپەلەکەیەوە گوتی، "خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو، ئێستا تەندروستیی خۆی و کۆرپەلەکەشی کە تەمەنی 4 مانگە جێگیرە"
د. سەرهەد ئیسماعیل دەڵێت "بەهۆی نەبوونی بەشی چاودێریی چڕ (ICU) لە رانیە، بەناچاری رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانیمان کردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ