توێژینەوەیەک: پێکهاتەی شیری دایک بەپێی کاتەکانی رۆژ دەگۆڕێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، پێکهاتەی شیری دایک بەپێی کاتەکانی رۆژ دەگۆڕێت، بۆیە پێدانی شیری دایک بە منداڵ لە کاتی دیاریکراودا یارمەتی رێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستەی دەدات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی رەتگەرزی ئەمریکی لەسەر 236 نموونەی شیری دایکان لە 38 بەشداربوو وەرگیراوە، نموونەکان لە کاژێر 6ی بەیانی، 12ی نیوەڕۆ، 6ی ئێوارە و 12ی شەو کۆکرانەوە و شیکاری بۆ ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک مێلاتۆنین(هۆڕمۆنی خەو)، کۆرتیزۆڵ(هۆڕمۆنی سترێس) و ئۆکسیتۆسین( هۆڕمۆنی خۆشەویستی) کراوە و دەرکەوتووە، کە هەندێک پێکهاتەی وەک مێلاتۆنین و کۆرتیزۆڵ، بەدرێژایی رۆژ گۆڕانکارییان بەسەردا دێت ئاستی مێلاتۆنین لە نیوەی شەودا دەگاتە بەرزترین ئاست، لە کاتێکدا کۆرتیزۆڵ لە بەیانیانی زوودا لە بەرزترین ئاستیدایە.
 
د. مێلیسا ورتمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی رەتگەرزی ئەمریکی، رایگەیاند، ئەم گۆڕانکارییانە لە سەرەتای ژیانی منداڵدا زۆر گرنگن، چونکە کاتژمێری بایۆلۆژیی ناوەکیی جەستەی منداڵی ساوا هێشتا لە قۆناخی پێگەیشتندایە.
 
د. مێلیسا ورتمان گوتیشی"جیاوازییان لە پێکهاتە بایۆلۆژییە چالاکەکانی شیری دایکدا بەپێی کاتی رۆژ بەدیکرد، بۆیە پێویستە ئەو دایکانەی شیری خۆیان هەڵدەگرن، رەچاوی کاتی پێدانی بە منداڵەکەیان بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - پڕۆفیسۆر د. هاینەر وۆڵتێرینگ

پڕۆفیسۆرێکی ئەڵمانی: توانای پزیشکانی هەرێمی کوردستان زۆر باشە و بە ستانداردی جیهانی کار دەکەن

پزیشکێکی پڕۆفیسۆری ئەڵمانیی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی ئێسک و شکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رێگەیەکی نوێ پێشنیاز دەکەن تاوەکو ببێتە چارەسەر بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی ئێسک و شکان. تەنانەت دەڵێ، ''دەمانەوێت تێچووی چارەسەریش کەم بکەینەوە''.