رووداو - تەندروستی
لە هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو 884 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆک بوون.
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی نانەکەلی کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، ساڵی رابردوو 210 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە لەنێوان تەمەنی 0 بۆ 9 ساڵان 80 تووشبوو و 10 بۆ 19 ساڵان 130 تووشبوو تۆمارکراون.
بەگوێرەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، ساڵی رابردوو 201 تووشبووی شێرپەنجە لەنێو منداڵاندا تۆمارکراون و لە دهۆکیش بەرپرسی هۆبەی شێرپەنجە بە رووداوی گوت، لە 2024دا 473 منداڵی تووشبووی شێرپەنجەیان تۆمارکردووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئێستا نایەکسانیی زۆر لە بەدەستخستن و رێژەی چاکبوونەوە لە چارەسەری شێرپەنجە هەیە، چونکە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتە دەوڵەمەند و هەژارەکان هەیە و رێژەی چاکبوونەوە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەگاتە 80٪ و لە وڵاتە هەژارنشینەکانیش دەگاتە تەنیا 20٪.
رێکخراوەکە ئامانجیەتی کە لانیکەم لە هەموو وڵاتان چارەسەر و پشکنینەکانی شێرپەنجەی منداڵان ئەوەندە بەردەست بن کە رێژەی چاکبوونەوە بگاتە 60٪.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ