د. ئەنتۆنی فاوچی: ڤاکسینەکان دژی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن کاریگەرن

16-12-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر 

سەرۆکی راوێژکاری پزیشکیی کۆشکی سپی رایدەگەیێنێت ئەو ڤاکسینانەی ئێستا هەن دەتوانن دژی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن کاریگەربن و پێویست بە دروستکردنی جۆری نوێی ڤاکسین بۆ ئەم جۆرە نوێیە ناکات.

د. ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆکی راوێژکاری پزیشکیی کۆشکی سپی دەڵێت قورچکی بەهێزکەری ڤاکسین لەو جۆرانەی ئێستا بەردەستن دەتوانن دژی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوەستن، پێویست بە دروستکردنی جۆری نوێی ڤاکسین ناکات. 

سەرۆکی راوێژکاری پزیشکیی کۆشکی سپی روونیدەکاتەوە ڤاکسینەکان کاریگەرن، نموونەی ڤاکسینی فایزەر دەهێنێتەوە و دەڵێت دژی جۆرەکانی پێشووتر لانیکەم 80٪ کاریگەری هەبووە، بەڵام دژی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن رەنگە کاریگەرییەکەی بگاتە 33٪، بەڵام ئەوەشی گووتووە کە قورچکی بەهێزکەری ڤاکسین رەنگە مەترسییەکە زۆر کەمبکاتەوە. 

فاوچی دەڵێت هەرچەندە رەنگە رێژەی تووشبوون زۆربێت و ڤاکسینەکان مەترسیی تووشبوون تەنیا 33٪ کەمبکەنەوە، بەڵام زۆربەی تووشبووان بە سووکی نەخۆشدەکەون و خەواندن لە نەخۆشخانە لانیکەم 70٪ کەمتر دەبێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە