رووداو- هەولێر
راوێژکاری پزیشكی کۆشکی سپی رایدەگەیێنێت ئەوانەی لە ئەمریکا ڤاکسینیان بە تەواوی وەرگرتووە، دەتوانن ماسکەکانیان فڕێبدەن.
د. ئەنتۆنی فاوچی، راوێژکاری پزیشكی کۆشکی سپی و سەرۆکی بەشی نەخۆشییە هەوکردنەکان و هەستیاری لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت ئێستا لانیکەم 119 ملیۆن ئەمریکی بە تەواوی ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەوانە دەتوانن ماسکەکانیان فڕێبدەن.
د. ئەنتۆنی فاوچی روونیدەکاتەوە ئەگەر کەسێك تەواوی بڕی ڤاکسینی وەرگرتبێت، دەتوانێت بەبێ ماسک بچێتە شوێنە داخراوەکان، بەڵام لە شوێنە زۆر قەرەباڵخەکان بەستنی ماسک پێویستە.
بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا نزیکەی 45٪ی هەموو ئەمریکییەکان بە تەواوی کوتراون دژی کۆرۆنا، هاوکات 60٪ی خەڵکی وڵاتەکە لانیکەم قورچکی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ