توێژینەوەیەک: خواردنەوەی کحول مەترسیی نارێکبوونی لێدانی دڵ زیاددەکات

20-01-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنەوەی کحول مەترسیی نارێکبوونی لێدانی دڵ زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی ئەڵمانی بە سەرپەرشتی پرۆفسیۆری نەخۆشییەکانی دڵ د. رێنەیت سچنابێل ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی دڵی ئەوروپی بڵاوکراوەتەوە.

لە توێژینەوەکە سوود لە داتای 107.845 کەس وەرگیراوە لە سوێد، نەرویج، فینلەند، دانیمارک و ئیتاڵیا، بۆ ماوەی 14 ساڵ بەدواداچوون بۆ بەشداربووان کراوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی بەشێوەیەکی بەردەوام و بە شێوەی مامناوەند کحول دەخۆنەوە مەترسیی تووشبوونیان بە نارێکبوونی لێدانی دڵ کە پێی دەڵێن (Atrial fibrillation) زیاددەکات.

د. رێنەیت سچنابێل، پرۆفسیۆری نەخۆشییەکانی دڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوەی ئێمە توێژینەوەیەکی ئێجگار بەرفراوانە لەسەر کاریگەرییەکانی کحول لەسەر دڵ هەرچەندە توێژینەوەکانی پێشووتر دەریان خستووە کە کحول دەبێتەهۆی جەڵتەی دڵ یان سستبوونی دڵ.

پزیشکە ئەڵمانییەکان بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەی بڕێکی کەمی کحولیش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن مەترسیی تووشبوون بە نارێکی لێدانی دڵ (Atrial fibrillation) بە رێژەی ٪16 زیاددەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.