توێژینەوەیەک کاریگەرییەکانی بەرهەمەکانی تووتن، کحول و دەرمانە نایاساییەکان لەسەر دڵ ئاشکرادەکات

20-02-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە بەکارهێنانی دەرمانە نایاساییەکان، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول فاکتەری مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە لە جۆرناڵی (Heart) بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی دەرمانە ئالوودەکەرەکان، بەرهەمەکانی تووتن و خواردنەوەی کحول لە تەمەنی گەنجیدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەکی پێشوەختە زیاددەکات.

د. رۆبێرت ئۆچسنێر، بەڕێوەبەری سەنتەری راهێنانەوەی کۆلۆڕادۆ دەڵێت، ئێمە دەمان زانی کە دەرمانە نایاساییەکان، کحول و جگەرەکێشان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن، بەڵام نەمان دەزانی کە کاریگەرییەکان پێشوەختە دەردەکەون.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە خانمان زیاتر لە مەترسییدان بەبەراورد بە پیاوان.

د. گۆی مینتز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نیویۆرک دەڵێت، ئەوانەی جگەرە دەکێشن بە تایبەت خانمان، زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، ئەمەش چونکە جگەرە زیان بە لوولەکانی خوێن دەگەیێنێت و هەوکردنیش لە جەستەدا دروستدەکات.

پزیشکان لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، کاریگەریی کحول، دەرمانە ئالوودەکەرەکان و جگەرە لەسەر خانمان زیاترن ئەمەش جگەلەوەی پێکهاتەی بایۆلۆژی خانمان جیاوازە بەڵکو خانمان کەمتر پشکنینی پێشوەختە دڵ دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.