رووداو - تەندروستی
لە ئوسترالیا سپرایەکی لووت تاقیدەکرێتەوە کە بۆ چارەسەری وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا بەکاردەهێندرێت.
توێژەرانی زانکۆی فلیندەرز لە ئوسترالیا سپڕایەک تاقیدەکەنەوە کە پێش خەوتن بەکاردێت و توانای کەمکردنەوەی ناڕێکیی هەناسەدان لە کاتی خەودا هەیە و یارمەتیی کەمکردنەوەی پەستانی خوێنیش دەدات.
پڕۆفیسۆر دانی ئێکریت لە زانکۆکە دەڵێت: وەستانی هەناسە لەکاتی خەوتندا دۆخێکە کە ماسوولکەکانی پشتەوەی قوڕگ تەسکدەبنەوە و ئۆکسجینی کەم بۆ سییەکان دەچێت، تا وایلێدێت کەسەکە بەهۆی پچڕانی هەناسەیەوە بەخەبەر دێتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر 10 کەس کراوە کە سپڕاکەیان بەکارهێناوە و دەرکەوتووە، 70٪ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا هەبووە.
بەگوێرەی ناوەندی مایۆکلینیک، هۆکارەکانی وەکو 'نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، جەڵتە، قەڵەوی،شەکرە، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی' دەکرێت ببنەهۆی وەستانی کاتیی هەناسەدان لەکاتی خەودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ