رووداو - تەندروستی
راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، هەڵە لە پێدانی دەرمان، بەهۆی رەچەتەیەکی نەخوێندراوەوە ساڵانە زیان بە نزیکەی 2 ملیۆن کەس دەگەیێنێت.
بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن پەیمانگەی پزیشکیی ئەکادیمییە نیشتمانییەکان (IOM) لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، دەستوخەتی نەخوێندراوەوە و ناڕوونی پزیشکەکان لەسەر رەچەتەکان، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە حەوت هەزار کەس.
پەیمانگەی پزیشکیی ئەکادیمییە نیشتمانییەکان لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، ئەم هەڵانە دەتوانن ببنە هۆی مەترسیی گەورە و کاردانەوەی خراپ، ژەهراویبوون، یان کەمکردنەوە و نەهێشتنی کاریگەریی دەرمانەکە و تەنانەت لە دۆخە خراپەکاندا گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.
(IOM) رایدەگەیێنێت، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستە رەچەتەنووسینی پزیشکان بە ئەلیکترۆنی بکرێت کە هەڵەی خوێندنەوە ناهێڵێت و سەلامەتیی نەخۆشەکان مسۆگەر دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ