رووداو- تەندروستی
توێژینەوەکی نیوزلاندی ئاماژە بەوەدەکات، نیوەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ لەکاتی پێویست چارەسەر وەرناگرن.
زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلاند دەریدەخات، نیوەی ئەو كەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، لەماوەی دیاریكراوی پزیشكیدا چارەسەری پێویستیان بۆ ناكرێت، ئەمەش مەترسیی مردن و سستبوونی دڵیان لەسەر زیاد دەكات.
تویژینەوەکە لەسەر ئاماری زیاتر لە 45 هەزار نەخۆش لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2022 کراوە، دەرکەوتووە تەنیا نیوەی ئەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی دڵبوون لەو ماوەیەدا چارەسەریان لەکاتی خۆیدا وەرگرتووە.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو نەخۆشەی تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دەگاتە نەخۆشخانەیەك كە قەستەرەی دڵی هەیە، پێویستە لە ماوەی 90 خولەكدا چارەسەری بۆ بكرێت. ئەگەر پێویستی بە گواستنەوە هەبوو بۆ نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند، دەبێت لە 120 خولەك تێپەڕ نەكات.
دکتۆر تۆم کایوا، یەکێک لە توێژەران و پزیشکی پسپۆڕی دڵ، دەڵێت: "کات ماسوولکەیە. هەر خولەکێک کە خوێنبەرێکی سەرەکیی دڵ گیرابێت، زیانی زیاتر بە ماسوولکەی دڵ دەگات. ئەم دواکەوتنە دەتوانێت ببێتە هۆی سستبوونی دڵ یان مردن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ