رووداو دیجیتاڵ
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، قاسم تاهیر ساڵح، پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی پارتی سەوزەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، شکستهێنانی فرێدریش مێرتس لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ پۆستی راوێژکاری، "شەرمەزارییەکی گەورەیە نەوەک هەر بۆ ئەڵمانیا، بەڵکو بۆ هەموو ئەورووپا."
ساڵح ئاماژەی بەوەدا، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەڵمانیادا راوێژکار بەو شێوەیە یەکلایی نەبێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ دەنگنەدانی 18 ئەندامی سۆسیال دیموکرات و کریستیان دیموکرات گەڕاندەوە. هەرچەندە پارتی سەوز دەنگ بە مێرتس نادات، بەڵام هیوای خواست لە گەڕی دووەمدا سەرکەوێت بۆ رێگریکردن لە "شکستێکی گەورەتر."
سەبارەت بە رۆڵی کورد و پارتی سەوز، ساڵح گوتی، "ئێمە 85 کورسیمان هەیە... جاری یەکەمە گرووپێکی تایبەت بە کوردمان پێکهێناوە و هەوڵ بۆ دەنگی کوردیش دەدەین."
لەبارەی سیاسەتی کۆچبەران، پەرلەمانتارە کوردەکە جەختی کردەوە کە ئەڵمانیا پێویستی بە هێزی کارە، بەڵام ئەوانەی پابەندی یاسا نابن و زمان فێرنابن دەبێت بگەڕێندرێنەوە. دژایەتی خۆیشی بۆ داخستنی تەواوەتی سنوورەکان لەلایەن کریستیان دیموکراتەکانەوە دەربڕی.

دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ قاسم تاهیر ساڵح، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە فراکسیۆنی پارتی سەوزەکان:
رووداو: ئێستا میوانێکم لەگەڵە، پەرلەمانتارێکی کوردە، قاسم تاهیر ساڵح بووەتە ئەندام پەرلەمان لە پەرلەمانی فیدراڵ. سەرەتا پیرۆزباییت لێدەکەین.
قاسم تاهیر ساڵح: سوپاس.
رووداو: بەڕێز قاسم، ئەمڕۆ کارەسات روویدا. کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد فرێدریش مێرتس زۆرینەی دەنگ بەدەست نەهێنێت. ئێوە چاوەڕێی ئەمەتان دەکرد؟
قاسم تاهیر ساڵح: رۆژباش، سەرەتا سڵاو، ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی ئەڵمانیادا شتێکی وەها رووبدات و راوێژکاری ئەڵمانیا بەم جۆرە یەکلایی نەبێتەوە. 6 دەنگ کەم بوو. ئینجا من نازانم بۆچی پارتەکانی سۆسیال دیموکرات و پارتی کریستیان دیموکرات دەنگی پێویستیان نەهێنا، لە کاتێکدا سۆسیال دیموکرات و کریستان دیموکرات 12 دەنگ زیاتریان هەیە. واتە 18 کەسیان دەنگیان نەداوە. ئێمە نازانین. ئینجا ئێمە وەکو پارتی سەوز دەڵێین، شەرمەزارییەکی گەورەیە نەوەک هەر بۆ ئەڵمانیا، بەڵکو بۆ هەموو ئەورووپا و تەواوی دەوڵەت. ئێمە وەکو پارتی سەوز دەنگ بە فرێدریش مێرتس نادەین، بەڵام ئەمە گونجاو نییە کە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا روویدا.
رووداو: ئایا هیوا هەیە لە گەڕی دووەم فرێدریش مێرتس زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت؟
قاسم تاهیر ساڵح: پشتیوان بە خودا ئەوە روودەدات، دوای کاژێرێکی دیکە ئێمە دەنگ دەدەین. هەروەک گوتم، ئێمە وەکو پارتی سەوز دەنگ بە ئەو نادەین.
رووداو: بۆچی گرنگە ئەمڕۆ راوێژکاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرێت؟
قاسم تاهیر ساڵح: لەبەر ئەوەی شەرمە (ئەگەر هەڵنەبژێردرێت) و ئەمە یەکەمین جارە شتی وەها لە مێژووی ئەڵمانیا رووبدات. شەرمەزارییەکی گەورەیە. هاوکات شکستێکی گەورەیە بۆ مێرتس. ئەوەتا فرێدریش مێرتس دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا.
رووداو: تۆ لە پارتەکەی ئەو نیت، ئێوە پارتی سەوزەکان لە حکومەتیشدا نین؛ لە هاوپەیمانیی حکومەتیشدا نین. 85 کورسیتان لە پەرلەمانی فیدراڵ هەیە و پارتێکی نزیکی کوردن. باشە چ گۆڕانکارییەک بۆ کۆچبەران روودەدات؟ ئەم حکومەتە دەیەوێت لە سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیا چ گۆڕانکارییەک بکات؟
قاسم تاهیر ساڵح: ئێمە دەنگی باشمان هەیە، هەروەک گوتت 85 کورسیمان لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا هەیە. ئەمە دەنگێکی زۆر مەزنە بۆ کوردستانیش. جاری یەکەمە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا گرووپێکی تایبەت بە کوردمان پێکهێناوە. ئێمە لە پەرلەمانی ئەڵمانیادا هەوڵ بۆ دەنگی کوردیش دەدەین. کوردانی دیاسپۆرای ئەڵمانیاش زۆرن و نزیکەی دوو ملیۆن کورد لێرە دەژین. ژمارەیەکی زۆریان وڵاتینامەیان هەیە. هەربۆیە دەنگی ئەوانیش بۆ ئێمە گرنگە.
رووداو: دوایین پرسیارم ئەوەیە، حکومەتی نوێ ئەگەر پێکبێت و دەستبەکاربێت، دەیەوێت لە پرسی کۆچبەران چەند گۆڕانکارییەک بکات. ئێوە چۆن ئەو گۆڕانکارییانە دەبینن؟
قاسم تاهیر ساڵح: لێرە پێویستمان بە پەنابەر دەبێت، چونکە کۆمەڵگەی ئەڵمانیا پیر دەبێت. ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی کارە، بەڵام ئەوانەی تاوان دەکەن، زمان ناخوێنن و مەرجەکان جێبەجێ ناکەن، دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
رووداو: باشە، بەڵام ئێوە دژی سیاسەتی پارتی کریستیان دیموکراتن لە بابەتی کۆچبەراندا؟ ئایا پێتانوایە ئەو سیاسەتەی ئەوان دەیانەوێت پەیڕەوی بکەن، دروستە؟ بۆ نموونە ئەوان دەیانەوێت کۆنترۆڵی سنوورەکان بکەن.
قاسم تاهیر ساڵح: ئێمە ناڵێین هەمووی هەڵەیە، چونکە سنوورەکانی ئەورووپا تاڕادەیەکی زۆر کراوەن. ئەم دەرگاواڵاییە لە چەند رەهەندێکەوە سوودی بۆ ئەورووپا هەیە. ئینجا ئەگەر کریستیان دیموکرات بێن و بە تەواوی ئەو سنوورانە بگرن، ئەوە هەڵەیە. وەزیری لوکسەمبۆرگ گوتی هەڵەیە، وەزیری فەرەنسا گوتی هەڵەیە. پۆڵەندا بە هەمان شێوە. هاوڕێیانمان لە ئەورووپا دەڵێن ئەو سیاسەتە هەڵەیە. ئەوان دەڵێن دەبێت دەرگایان بۆ بکرێتەوە و پەنابەران بێنە ئێرە، زمان فێرببن و یاساکان جێبەجێ بکەن، بە فەرمی کار بکەن. ئەگەرنا دەگەڕێندرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ