ئامادەکردنی: ئەدەب و کولتووری ڕووداو
ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی، سەرەڕای بایەخدانە گەورە و چڕوپڕەکەی بە بواری کو‌لتوور و ئەدەبیات، بەردەوام بە دوای ڕێگەی نوێ و پرسیاری نوێشەوەیە بۆ دواندنی نووسەران، ئەمجارە هەندێ پرسیاری ورد و سەرنجڕاکێشی بۆ هەندێ نووسەر ئامادە کردووە کە خوێندنەوەیان و مەبەستی پشتی پرسیارەکان و وەڵامی نووسەرەکان شتگەلێکن بەردەوام خوێنەران لای نووسەران بەدوایدا دەگەڕێن، لە نموونەی باشترین کتێب، باشترین نووسین، باشترین و خۆشەویستترین کارەکتەر و زۆر شتی تری ورد کە خوێندنەوەی وەڵامەکانیان لە زاری نووسەرانەوە هەم چێژبەخشن، هەم ڕوئیایەک بۆ خوێنەر سەبارەت بە هەندێ کتێب و چیرۆک دەکەنەوە.
ئەم هەوڵەی ئێمەش لێرەدا، وەرگرتنی ئەو پرسیارانەیە و ئاراستەکردنیەتی بۆ بەشێک لە نووسەران و ئەدیبانی کورد، بە تایبەت قسەکردن لەو مەجالە کورت و لەو پرسیارانە لە ناوەندی ڕووناکبیریی ئێمەدا کەمە و بێ‌شک خوێنەرانمان بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەوەن.
لە پانزەهەمین گفتوگۆماندا، میران ئەبراهام، نووسەر و ڕۆماننووس وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
رووداو: لەم کاتەدا چ کتێبێک دەخوێنیتەوە؟
میران ئەبراهام: ترس له سه‌ربه‌ستی، نووسه‌ری سایکۆلۆژ و فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی-ئه‌مەریکی ئێریک فرۆم نووسیویه‌تی. کتێبێکە بۆ به‌راوردکردنی توانای جه‌سته‌یی و ئاستی بیرکرنه‌وه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌تدا، ئێریک فرۆم به شێوازێکی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی واتای به‌رفراوانی سه‌ربه‌ستی ده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت و ئاستی بیرکرنه‌وه‌مان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و تێرمه.
رووداو: کتێبێک کە ژیانتی گۆڕی؟
میران ئه‌براهام: ئه‌وه ته‌نها کتێبێک یان کارێکی هونه‌ری نییه که له شه‌و و ڕۆژێکدا ژیانمان یان ئاستی بینین و بیستن و یان هه‌رپێنج هه‌سته‌که‌مان ده‌گۆڕێت، بۆ گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی ئێمه‌دا پێویستمان به پڕۆسێسێکی دوورودرێژه، دیاره من یان کۆی نووسه‌ران له سه‌ره‌تای لاوێتیمانه‌وه به هه‌ر پێنج هه‌سته‌که‌مانەوە به‌رده‌وام له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بووین. بێگومان گه‌لێک کتێب کاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بووه و توانای هه‌ستی بینین یان بیستنی منیان به‌هێز کردووه.
رووداو: کتێبێک کە بۆچوونتی گۆڕی؟
میران ئه‌براهام: ئانا کارنینای نووسه‌ری ڕووس تۆڵستۆی که شێوازی بۆچوونی منی به‌رامبه‌ر گه‌نجبوون و خۆشه‌ویستی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه گۆڕی.
رووداو: کتێبێک کە خۆزگە دەخوازی تۆ نووسیبات؟
میران ئه‌براهام: کتێبی نووسه‌ری ئه‌مەریکی جۆن شتاینبێک (مشک و مرۆڤ) له ساڵی 1937 له فۆڕمی شانۆنامه‌دا نووسراوه و چه‌ندین جار وه‌کو هونه‌ری شانۆ نمایش کراوه، نه‌ک له ئه‌مەریکا به‌ڵکوو له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، چه‌ند جارێک له سه‌رده‌می جیاوازدا کراوه به فیلم، دوایین جار ساڵی 1992 کرا به فیلم و جۆن ماڵکۆفیچ و گێری سینسی رۆڵی سه‌ره‌کیی تێدا ده‌بینن.
رووداو: کتێبێک کە کاری لە ستایلی نووسینت کردووە؟
میران ئه‌براهام: من خوێنه‌رێکی باشم، به تایبه‌تی ڕۆمانم زۆر خوێندووەته‌وه، پێده‌چێت له ته‌کنیکی نووسیندا یان له کاتی یاریکردن به زماندا به‌بێ ئاگایی لاسایی نو‌وسه‌رێکم کردبێته‌وه، به‌ڵام پێموانییه به ته‌نیا نووسه‌رێک کاریگه‌ریی ته‌واوی له‌سه‌ر ستایڵی نووسینی من هه‌بووبێت.
رووداو: کتێبێک کە تۆی گریاندووە؟
میران ئه‌براهام: زۆر کتێب بێده‌نگی کردووم به جۆرێک که چوارده‌وره‌که‌م هه‌ستیان پێ کردووم، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه چه‌ند ڕۆژێک خه‌یاڵیان داگیر کردووم، بۆ یه‌که‌م جار و له سه‌رده‌می خۆیدا شیعری سووتماکی شێکۆ بێکه‌س گریاندمی.
رووداو: کتێبێک کە بە دیاری دەیبەخشیت؟
میران ئه‌براهام: خه‌می به‌لجیکییه‌کان، که نووسه‌ری به‌لجیکی (هۆگۆ کڵاوس) به زمانی هۆڵه‌ندی و بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی کو‌لتوور و زمان و ناوماڵی به‌لجیکییه‌کان نووسیویه‌تی. ئەو کتێبە وه‌کو ئینجیلی نوێی به‌لجیکییه‌کان ده‌بینرێت.
***
ساڵی 1886 ئانتوانت فۆر، کچی سەرۆککۆماری ئاییندەی فەڕەنسا- فلیکس فۆر، داوای لە مارسێل پروست کردووە وەڵامی چەند پرسیارێک لە دەفتەرە تایبەتەکەیدا بداتەوە، (دەفتەری دانپێدانانەکان، ئالبوومی تۆماری فیکر، هەستەکان و هیتر) ئەم داوایە دوو جار لە مارسێل پروست کراوە، جارێکیان لە چواردە ساڵیدا، جارێکی تر لە بیست ساڵیدا، بە هەمان شێوە من ئەو پرسیارانە ئاراستەی بەڕێزت دەکەم.
رووداو: چاکە لای تۆ کامەیە؟
میران ئه‌براهام: چاکه دوور له مانا دینییه‌که‌ی، بێگومان په‌یوه‌ندیی ڕاستگۆیانه و بێ به‌رامبه‌ر.
رووداو: تایبەتمەندییە باشەکانی پیاوان کامانەن؟
میران ئه‌براهام: خۆپه‌رست نه‌بێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی حه‌زه‌کانی هێزی به کار نه‌هێنێت.
رووداو: تایبەتمەندییە باشەکانی ژنان کامانەن؟
میران ئه‌براهام: که پیاو ته‌نها به گه‌وره و فریادڕه‌سی ژیانی خۆی نه‌زانێت.
رووداو: بەنرخترین تایبەتمەندیی هاوڕێکانت کامانەن؟
میران ئه‌براهام: په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام و گفتوگۆی نه‌بڕاوه.
رووداو: حەزت لە چییە؟
میران ئه‌براهام: پیاسه‌ی به ته‌نیا، ئه‌وه کرده‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێکمه به تایبه‌تی به‌یانیان، ئیتر هه‌ر ڕۆژه و ڕێگایه‌ک ده‌گرمه‌به‌ر بۆ دوو تا سێ کاتژمێر ڕێگابڕین.
رووداو: بەختەوەریی ئایدیاڵ چۆن پێناسە دەکرێ؟
میران ئه‌براهام: من خۆم وه‌کو ئایدیاڵیستێک ده‌بینم، به‌رده‌وام له گه‌ڕاندام به دوای ئه‌و پرسیارانه‌دا که له ئه‌نجامی کاریگه‌ریی بینینم یان بیستنم یان هه‌سته‌کانی ترمه‌وه لام گه‌ڵاڵه ده‌بن، تاوه‌کو بتوانم وه‌ڵامیان بۆ بدۆزمه‌وه و له واتای بوون تێبگه‌م، پاشان له فۆرمی ڕۆمان یان چیرۆکدا به نووسینیان بکه‌م، ئه‌و پڕۆسێسه من وه‌کو به‌خته‌وه‌ریی ئایدیاڵ ده‌یبینم.
رووداو: مەزنترین چارەڕەشی کامەیە؟
میران ئه‌براهام: بێشوێنی.
رووداو: حەز دەکەی لە کوێ بژی؟
میران ئه‌براهام: ئه‌و شوێنه‌ی به ئاگایی و به‌بێ ئاگایی به‌رده‌وام خه‌یاڵم لایه‌تی، ئه‌ویش شوێنی له‌دایکبوونمه.
رووداو: رەنگ و گوڵی دڵخوازی تۆ کامەیە؟
میران ئه‌براهام: ڕه‌نگی شینی پیرۆزه‌یی و گوڵه‌باخی ڕه‌نگ شه‌رابیم لا جوانه.
رووداو: نووسەرە دڵخوازەکانت کامانەن؟
میران ئه‌براهام: سۆڵستاین، جۆن ماکسڤێک گوتزه‌ی، یان ڤۆڵکه‌ر، جۆن ستاینبێک.
رووداو: شاعیری دڵخوازی تۆ کێیە؟
میران ئه‌براهام: شێرکۆ بێکه‌س.
رووداو: کام پاڵەوانە پیاوەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
میران ئه‌براهام: ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی ئازادی کردووه و بۆی هه‌یه به زمانی خۆی بدوێ و وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی خۆیم پێ بناسێنێ.
رووداو: کام پاڵەوانە ژنەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
میران ئه‌براهام: ئه‌راندێرای ناو چیرۆکێکی گابرێل كارسیا مارکیز.
رووداو: میوزیسیانە خۆشەویستەکانت کامانەن؟
میران ئه‌براهام: لیۆنار کۆهین، جاک بریڵ
رووداو: نیگارکێشە خۆشەویستەکانت کامانەن؟
میران ئه‌براهام: مۆنێت، ڤانخۆخ، ڕێمبراند ڤان ڕاین، گۆگێ، بێگومان پیکاسۆ.
رووداو: حەزت لە کام ناوانەیە؟
میران ئه‌براهام: ئه‌و ناوانه‌ی به زمانی کوردی واتایه‌کم پێ ده‌به‌خشن.
رووداو: زیاد لە هەر شتێک ڕقت لە چییە؟
میران ئه‌براهام: زۆرداری.
رووداو: حەزت لێ‌بوو چ تایبەتمەندییەکت هەبێ؟
میران ئه‌براهام: له توانامدا بووایه له مانای ته‌واوی بوون تێبگه‌م.
رووداو: حەزت لێیە چۆن بمریت؟
میران ئه‌براهام: مادام هه‌موومان مردنێک قه‌رزارین، منیش به‌و مردنه ڕازیم، خۆپه‌رست نیم و دوای ئه‌و مردنه چاوه‌ڕوانی ژیانێکی ئه‌به‌دی ناکه‌م، حه‌زم لێیه له خه‌ونمدا گیانم ده‌رچێت.
رووداو: ئا ئێستا دۆخی ڕۆحیت چۆنە؟
میران ئه‌براهام: زۆر له سه‌رده‌می لاوێتیم باشترم.
رووداو: دروشمی تۆ چییە؟
میران ئەبراهام: دروشمی من سه‌ربه‌ستییه!
رووداو: ئەگەر بتگەڕێننەوە بۆ سەرەتای سەرەتاکان، دەتەوێت لەم بارودۆخەی ئێستا تێیدایت، هەر ببیتەوە بە نووسەر؟
میران ئه‌براهام: بێگومان، یان له هه‌ر فۆرمێکی تری هونه‌ردا بێت بتوانم پرسیار بکه‌م و به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆم ده‌رببڕم.
رووداو: سەبارەت بە دوایین بەرهەمی خۆت بۆمان بدوێ، کار لەسەر چی دەکەی، هەندێ وردەکاریمان لەسەری بدەرێ، ئایا بەرهەمی تازەت هەیە و لە چ قۆناغێکدایە؟
میران ئه‌براهام: ڕۆمانی نیشتیمانی سارا، ئێستا له ده‌زگای چاپی ئه‌ندێشه ئاماده‌یه بۆ چاپ، ڕۆمانێکی مێژووییه و باس له‌و پارچه مێژووییه ونبووانه ده‌کات کە له ساڵی 1900ـەوه تاوه‌کو دوای ساڵی 2000 له کوردستان ڕوویانداوه، به تایبه‌تی باسی مه‌سیحی و جووەکانی سلێمانی و ده‌توانم بڵێم ته‌واوی کوردستان ده‌کات، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی له کتێبه مێژووییه‌کاندا زۆر شه‌رمنانه ناویان هێنراوه، له‌م ڕۆمانه‌دا خۆیان نمایش ده‌که‌ن و به زمانی خۆیان ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می خۆیانمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
به لێکتێگه‌یشتنێکی جیهانی، سارا به مانای دایک دێت، ده‌توانم بڵێم واتای دووه‌می ڕۆمانه‌که نیشتیمانی دایکه، نیشتیمانێک که تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش بۆمان ساخ نه‌بووەته‌وه کێ بۆی هه‌یه لێی نیشته‌جێ بێت و کێ دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌که‌یه‌تی، له کۆتاییدا ڕۆمانی نیشتیمانی سارا پێمانده‌ڵێت، دین ڕه‌گه‌زنامه نییه و کوردستان نیشتیمانی هه‌مووانه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ