ئاگر لە مۆڵێکی هەولێر کەوتەوە

01-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئاگر لە دووکانێکی نێو گراند ماجدی مۆڵی هەولێر کەوتەوە و گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت کۆنترۆڵکراوە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو ئەمشەو لە هەولێر لە یەکێک لە دووکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ لە گراند ماجيدی مۆڵ ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر ئەو دووکانە کەوتووە.
 
شەوی دووشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2024، کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "کاژێر 9:35 خولەک تیمەکانیان لە ئاگرەکە ئاگادارکراونەتەوە. ئاگرێکی بچووک لە کۆگەیەکی زۆر بچووک کەوتەوە و تەنیا زیانێکی کەمی مادیی هەبووە." 
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، شەش تیمیان رەوانەی مۆڵەکە کردوون و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و "ئەوەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە، [کە گوایە ئاگرەکە گەورە بووە] راست نییە." 
 
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لە 11 مانگی 2023دا لە شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزاکانی کۆیە و شەقڵاوە، هەزار و 961 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون؛ لەو رووداوانەی ئاگرکەوتنەوەش 102ـیان بەهۆی یاریی ئاگرینەوە بوون.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.