رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی شاخی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، ژنیک کە لە ژێر بەفر بە برینداری رزگارکرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
گوڵناز بیتیکی تەمەن 76 ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی باخچەلی ئەڤلەری شارۆچکەی شاخ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی کانوونی دووەمی 2026 کاتێک هەرەسی بەفر کەوتە سەر ماڵەکەی، لە حەوشە بوو و کەوتە ژێر بەفر.
دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانەوە بە برینداری رزگارکرا، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان گیانی لەدەستدا.
بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی مەندەریسی هەمان شارۆچکەدا، هەرەسی بەفر کەوتە سەر ماڵێکی دیکە.
چوار رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین بەشێکی زۆری باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. لە 10 پارێزگادا بەفر رێگەی 3450 گوندی داخستووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی گەورەشارەوانیی وان، بەهۆی کاریگەریی بەفربارین و کڕێوەوە لە سنووری پارێزگاکەدا رێگەی 671 گوند بەڕووی هاتووچۆدا داخراون.
لە سنووری شارۆچکەی وەستانی وان بڕی بەفر گەیشتووەتە 60 سانتیمەتر و لە شارۆچکەی ئەردیش بڕی بەفر لە ناوچە بەرزەکاندا لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە یەک مەتر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ