سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: خەڵاتکردنی رووداو بەڵگەی گەشەدارتربوونی رەوتی رۆژنامەگەریی کوردییە

01-05-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووداو لە قاهیرە خەڵاتی پڕبینەرترین میدیای کوردی لە هەرێمی کوردستان پێ بەخشرا. سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، ئەم خەڵاتە بەڵگەی باڵابوون و گەشەدارتربوونی رەوتی رۆژنامەگەریی کوردییە.
 
لە رێوڕەسمێکدا لە (کۆڕبەندی قاهیرە بۆ پێشەنگی و وەبەرهێنان)، تۆڕی میدیایی رووداو وەکو پڕبینەرترین دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان خەڵاتکرا. رێوەڕەسمەکە رۆژی سێشەممە، 30ـی نیسانی 2024 بوو. رێکخراوی (ریادە) بۆ سێ مانگ لە هەرێمی کوردستان بۆچوونی خەڵکی لەبارەی دامەزراوە میدیاییەکان بۆ دیاریکردنی پڕبینەرترین میدیا کردووە.
 
ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبایی بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لە رۆژنامەڤانانی کوردستان و تۆڕی میدیایی رووداو دەکات: "پێمان وایە ئەم خەڵاتە بەڵگەی باڵابوون و گەشەدارتربوونی رەوتی رۆژنامەگەریی کوردی و پیشەی بەرزی میدیایە لە هەرێمی کوردستان".

 

 
د. قەیس رەزوانی، سەرۆکی لقی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نووسەرانی بێسنوور لە کۆڕبەندەکەدا بە نوێنەری رووداوی گوت، "سوپاسی متمانەی خەڵک دەکەین کە بە ئێوەی هەیە. ئەوەش بۆ رووداو بەرپرسیارێتییە."
 
رێکخراوەکە دەڵێت: "لەسەر بنچینەی راپرسییەکەی، تۆڕی میدیایی رووداوی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وەکو پڕبینەرترین تۆڕ دیاریکردووە و خەڵاتکردنی ئەمڕۆیشی لەسەر ئەو بنچینەیە بوو".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."