لە بارزان زیاتر لە 900 بنە گیا بەو کەسانە دەچێندرێتەوە کە دەریانهێنابوون

28-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان راگەیاند، زیاتر لە 900 بنەگیا بەو کەسانە چێندرانەوە کە بە رەگ و ریشەوە گیایان دەرهێنابوو. گوتەبێژی دەستەی ژینگە دەڵێت، "نابێت گژوگیای بەهارە لە رەگەوە دەربهێنرێن، بەڵکو دەبێت بە چەقۆ ببڕێنەوە."
 
راگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان رۆژی دووشەممە 28-04-2025  لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پاش دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە بڕێکی زۆر گیای بەهارییان بە رەگەوە دەرهێنابوو، دوای کۆکردنەوەی گیاکان، سەرپێچیکاران گەڕێندرانەوە بۆ شاخ و 939 بنەگیایان پێ چێندرایەوە کە دەریانهێنابوون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بنەگیاکان بەهۆی شێوازی هەڵە دەرهێنرابوون، ئەگەر بە چەقۆ گیاکان ببڕدرێن، وەهایان لێنایێت. هەروەها ئەم بنەگیایانە بۆ فرۆشتن نەبوون، بەڵکو لەگەڵ فرۆشتنی گیاکان لەناودەچوون و نەدەچێنرانەوە، بەڵام خۆشبەختانە گیران و تەواوی بنەگیاکانیان پێ چێندرایەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، د. سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نابێت هیچ گژوگیایەکی بەهاری بە رەگەوە دەربهێندرێت، بەڵکو دەبێت بە چەقۆ ببڕدرێتەوە."
 
گوتەبێژی دەستەی ژینگە پێیوایە دەرهێنانی گژوگیای بەهاری لە رەگەوە کۆمەڵێک لێکەوتەی خراپی هەیە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەیان، لەبەر گۆڕانی کەشوهەوا گیاکان وەکو پێشتر گەشە ناکەن، چونکە پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زیندەوەرەکانی ئەو ناوچانە، چونکە زۆربەیان پشت بە گژوگیاکان دەبەستن، بۆیە نابێت گژوگیا بەڕەگەوە دەربهێندرێت.
 
لەبارەی سزای ئەو کەسانەی کە کژوگیا لە رەگەوە دەردەهێنن، د. سەنعان عەبدوڵڵا دەڵێت، "پێویستە گژوگیاکان لە شوێنی خۆیان بچێننەوە، واتا چەند گژوگیایان بە رەگەوە دەرهێنابێت دەبێت هەمووی بچێننەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.