رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی سەرەکیی وان- بەدلیسی باکووری کوردستاندا پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە 28 کەس بریندار بوون.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-5-2025 لە ناوچەی گەڤاشی وان روویدا. ئەو پاسە بە مەبەستی گواستنەوەی هاونیشتمانییان لە پارێزگای بەدلیسەوە بەرەو وان بەڕێکەوتبوو.
هێشتا هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە بە تەواوی روون نییە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانیی وان گەیشتوونەتە ئەوێ و سەرنشینانیان لە جامی پشتەوەی پاسەکەوە رزگار کردووە.
برینداران دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی راپۆرتی سەرۆکایەتیی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، لە ساڵی 2024 دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون.
لەو رووداوانەدا دوو هەزار و 713 کەس گیانیان لەدەستداوە و 388 هەزار و 644 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ