وەزارەتی کارەبا: جەژن لە هەولێر 18 کاژێر و نیو و لە پارێزگاکانی دیکە 20 کاژێر کارەبامان داوە

01-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سێ رۆژی جەژندا لە هەولێر 18 کاژێر و 30 خولەک کارەبا دراوەتە هاونیشتمانییان و لە پارێزگاکانی، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 20 کاژێر و لە گەرمیانیش 21 کاژێر کارەبا دراوەتە هاونیشتمانییان.
 
رۆژی شەممە 1ـی تەمموزی 2023، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەکو پێش جەژن بەڵێنیاندا 16 بۆ 17 کاژێر کارەبای نیشتمانی، بدەنە هاونیشتمانییان پلانەکانیان بەڕێوەبردووە و هەبوونی کارەبا لەوە زیاتربووە کە بەڵێنیانداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کارەبای نیشتمانی لە رۆژانی جەژندا بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە: لە هەولێر 18 کاژێر و 30 خولەک، سلێمانی 20 کاژێر، دهۆک 20 کاژێر، هەڵەبجە 20 کاژێر و لە گەرمیانیش 21 کاژێر کارەبای نیشتمانی دراوەتە هاونیشتمانییان.
 
رۆژی سیشەممە 27-06-2023، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: "بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەرچوار رۆژی جەژندا 16 بۆ 17 کاژێر کارەبا بە هاوبەشان دەدەین."
 
هاوکات، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، لە هەندێک شوێن لەو رێژەیە کارەبا زیاتر دەدەن کە دیارییان کردووە.
 
لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، هاونیشتمانییان لە رێگەی موەلیدەوە کارەبایان پێدەدرێت، کە بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، زیاتر لە 5 هەزار موەلیدە لە هەرێمی کوردستاندا هەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.