رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک گوندی خەلیلکانی سەر بە قەزای ئاکرێ، رووداوێکی هاتوچوو روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 1ی ئابی 2023، نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەیانیی ئەمرۆ کاژێر 6.30، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک بە ناوی ئەحمەد تەها، خەڵکی گوندی خەلیلکان لە سنووری قەزای ئاکرێ گیانی لەدەستدا".
نێچیرڤان فەخرەدین گوتیشی، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 32 ساڵە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بردراوە بۆ دادپزیشکی دهۆک".
مانگی تەممووزی رابردوو رووداوەکانی هاتوچوو یەکێک بوون لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لەو مانگەدا 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 86 کەسیش بریندار بوون، بەراورد بە مانگەکانی پێشوو ژمارەکە زیادیکردووە.
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆ، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
ئامادەکردن: عوبێد بەشار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ