قوباد تاڵەبانی: ئەوەی لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا بوو

01-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، "ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا بووە."
 
کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و محەممەد ئەلحەسان، ئەمڕۆ دووشەممە بوو. تێیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد. 
 
شەوی 21-08-2025 هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی داوای خۆبەدەستەوەدانی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل-یان کرد و گوتیان، فەرمانی دەستگیرکردنیان پێیە، ئەویش رەتیکردەوە.
 
دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە شەڕەکە کۆتاییهات، لاهوور شێخ جەنگی و برایەکی بە ناوی پۆڵاد دەستگیر کران.
 
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، "ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە."
 
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە، سلێمانی چۆن بە "شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین" لە کوردستان و عێراق ناوچەکەدا ناسراوە لە داهاتووشدا وا دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا "رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت."
 
جێگری سەرۆکوەزیران باسی لە دەستگیرکراوانی رووداوەکەی لالەزاریش کردووە و رایگەیاندووە، "بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.