پڕۆژەی 'دەنگی چیاکان' خەڵاتی قەڵاتی بۆ تەلارسازی بردەوە

01-12-2025
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
گرووپی براوەی خەڵاتەکە
گرووپی براوەی خەڵاتەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، بۆ دووەمین ساڵ خەڵاتی "قەڵات"ـی راگەیاند. دیزاینە براوەکە لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لەسەر رووبەرێکی بازنەیی کە لەنێوان 50 بۆ 150 مەتر دووجایە جێبەجێ دەکرێت. درووشمی ئەم ساڵی خەڵاتەکە بریتی بوو لە "دوو کۆ دوو دەبێتە یەک، نابێتە چوار".
 
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر دەرفەتی پێشکەشکردندا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی براوەی خەڵاتی قەڵات بەڕێوەچوو. بۆ پێشبڕکێی ئەم ساڵ نزیکەی 100 پڕۆژە پێشکەشی ناوەندەکە کرابوون.
 
محەممەد فاتیح، بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور رایگەیاند: "خەڵاتی قەڵات هەوڵێکە بۆ هاندانی تەلارساز و دیزاینەرە ناوخۆییەکان تاوەکو بتوانن بە شێوازێکی کوردانە دیزاین بکەن و بۆ ژیانێکی کوردی بیربکەنەوە. بۆ ئێمە جێگەی شانازییە کە ئەو دەرفەتەمان بە گەنجانی خۆماڵی داوە تاوەکو بتوانن شوێنی گشتی دروست بکەن".
 
براوەی خەڵاتەکە
 
خەڵاتی قەڵاتی ئەم ساڵ بەخشرایە پڕۆژەی "دەنگی چیاکان". دیزاینی پڕۆژەکە لەلایەن چوار گەنجی تەلارسازەوە ئامادەکراوە کە ساڵی رابردوو زانکۆیان تەواو کردووە. بڕیارە لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە لە شوێنی دیاریکراو دروست بکرێت.
 
هێلین یاسین، یەکێک لە ئەندامانی گرووپە براوەکە بە رووداوی گوت، "دیار بوو کە دیدگاکانمان لە یەک دەچن، لەبەرئەوە پێکەوە گرووپەکەمان دروستکرد و دەستمان بە کارەکان کرد".
 
تەلارسازێک: بیرۆکەکەم یەکگرتنی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو
 
سەناریا سالار، ئەندازیار و بەشداربووی پێشبڕکێی خەڵاتی قەڵات، لەبارەی پڕۆژەکەیەوە کە ناوی "سەناریا" بوو، گوتی: "بەشێوەیەکی گشتی پڕۆژەکەی من لەسەر بیرۆکەی یەکگرتنی هەر چوار پارچەی کوردستان دروستبووە؛ چونکە چوار رێگە کاتێک لە خاڵێکدا یەکدەگرن، شتێکی گەورەتر دروست دەکەن، هەروەکو چۆن ئەگەر هەر چوار پارچەکە یەکبگرن، کوردستانی گەورە دروست دەبێت".
 
سەناریا ئاماژەی بەوەشکرد: "لە دیزاینەکەدا هەوڵمداوە هەر چوار پارچەکە بە چوار بازنە وێنە بکەم، قەبارەی بازنەکانیش بەگوێرەی رووبەری پارچەکانی کوردستان گەورە و بچووک کراون، لەناو هەر بازنەیەکیشدا بۆشاییەک هەیە و لەناو بۆشاییەکانیشدا دارێک روێندراوە".
 
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، رێکخراوێکی ناحکومییە و ئامانجی برەودانە بە هونەر و کولتووری زیندووی کوردستان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.