پیاوێک لە کەرکووک بۆ دوورینەوەی برینی دەستی دەچێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت و گیان لەدەستدەدات

02-01-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
وێنەی ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە
وێنەی ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەڵاح جەبار پیاوێکی تەمەن 62 ساڵان بوو، بۆ دوورینەوەی برینێک لە دەستیدا چوبووە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە کەرکووک، بەڵام وەک کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە رۆژی یەکشەممەی رابردوو روویداوە. بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی، پزیشکەکان لەو نەخۆشخانەیە لەبری سڕکردنی بەشێکی جەستەی، سڕکردنی گشتییان بۆی کردووە و بەهۆیەوە سییەکانی داخراون و گیانی لەدەستداوە. 
 
فەرحان جەبار، برای سەڵاحە، بە رووداوی گوت، "ئێمە پزیشکی سڕکەر بە هۆکاری مردنەکەی دەزانین، چونکە بەنجی گشتی بۆ بەکارهێناوە، پزیشکەکە دوای
ئەنجامدانی هەموو پشکنینەکان گوتی، بە کاژێرێک نەشتەرگەری بۆ دەکەم و دەڕواتەوە، کاتێکمان زانی بردرایە ئینعاش و هەموو پزیشکەکان چوونە لای و
دەرگەیان داخست، ئێمەش چەندین کاژێر چاوەڕوانمان کرد، دواتر زانیمان کە مردووە."
 
کەسوکاری سەڵاح سکاڵایان لەسەر نەخۆشخانە ئەهلییەکە تۆمارکردووە. چەند پزیشکێکی ئەو نەخۆشخانەیەش گوایە لەلایەن دوو برای سەڵاحەوە لێیان دراوە و
سکاڵایان تۆمارکردووە، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووکیش لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و چاوەڕێی دەرئەنجامی پشکنینەکانە. 
 
زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "ئێمە لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک هەڵدەستین بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچوون و دواتر
لێکۆڵینەوە. نموونەی پشکنینەکان وەرگیراوە و چاوەڕێی وەڵامی پشکنینی پزیشکیی داد دەکەین، پشت بەخوا کەمتەرخەم قورسترین سزا دەدەین."
 
لە کەرکووک شەش نەخۆشخانەی تایبەت هەن کە لەژێر چاودێریی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک دان، مانگی رابردوو بەهۆی خراپیی خزمەتگوزارییەکانیان، سزای دوو مانگ داخستن بەسەر سێ نەخۆشخانەیاندا سەپێندرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.