لە ئامەد هوتێلی کۆتر سووتا و 300 کۆتر لە نێوچوون

02-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێکی تایبەت بە کۆتر، نزیکەی 300 دانە لەو باڵندەیە سووتان و لەنێوچوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، لە شارۆچکەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد ئاگر کەوتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
 
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی گەورەشارەوانی ئامەد رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و دوای سێ کاژێر توانرا ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە.
 
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 300 کۆتر سووتان و یان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە خنکان و لەنێوچووم.
 
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە. 
 
ئەو هوتێلە تایبەت بوو بە مانەوەی کۆتر، هەندێک لە کۆتربازەکان کە گەشتیان دەکرد کۆترەکانیان دەبردە ئەو هوتێلە تاوەکو ئەو کاتەی لە گەشتەکانیان دەگەڕانەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."