رووداو دیجیتاڵ
زریان خدر، گەنجێکی 34 ساڵانە لە سنووری رانیە، ئەو بەهۆی شەڕی ناوخۆوە هەردوو چاوی لەدەستداوە، بەڵام بێئومێد نەبووە و بووەتە وەستای چاککردنەوەی پاسکیل.
بە گوتەی خۆی، زیاتر لە 1300 ژمارەی مۆبایلی خەڵکانی دیکەی لەبەرە، هەروەها تەنیا بە دەستلێدان لە پاسکیلەکان، دەزانێت کێشەیان چییە.
ئەو ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو کچە، دەڵێت: یەکەم جار لە تەمەنی هەشت بۆ نۆ ساڵیدا خەونی بینیوە کە پاسکیل و ماتۆڕسکیل چاکدەکاتەوە، لەوکاتەوە دەستی بەکارکردن کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ