رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 3٪ دابەزی.
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئێران بەجیدی خەریکی دانوستاندنە لەگەڵ ئەمریکا.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 2 دۆلار دابەزی و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە دابەزی و بە 63 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەفتەی رابردوو بەهۆی تەشەنەکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە بۆ بەرزترین ئاستی 6 مانگی رابردووی خۆیان.
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کردووە ئەگەر سازش لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی خۆی نەکات و دەست لە کوشتنی خۆپێشاندەران هەڵنەگرێت، هێرشی دەکاتە سەر.
لەلایەکی دیکەوە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، بڕیاریاندا هیچ گۆڕانکارییەک لە قەبارەی خستنەڕووی نەوت نەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ