رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بیسترا.
دەنگەکان لە دەوروبەری کاژێر 10:35ی ئەمشەو بیستران و لەگەڵ بیستنی دەنگەکانیش هاونیشتیمانییان ئاگریان لە سنووری چیای بەنی هەریر بینی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوورەکە بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ دەنگە بەهێزەکان، بڵێسەی ئاگر لە چیای بەنی هەریر بینرا و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی نەزانراون.
بەشێک لە هاونیشتمانییان دیمەنی ساتی هێرشەکەیان وێنەگرتووە و دەڵێن، وا دەردەکەوێ هێرشەکە بە مووشەک کرا بێت.
بەشێک لە هاونیشتمانییان بە رووداویان گوت، لە پێنج خولەکدا دەنگی شەش تەقینەوەیان بیستووە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە رووداوی گوت: "دەنگەکان هێندە بەهێزبوون لەنێو سۆرانەوە بیستراون."
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 400 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ