رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دوایین رۆژی پێدانی ڤیزەی عومرە دەبێت بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی حەج.
کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی 20ـی ئادار دوایین رۆژی پێدانی ڤیزەی عومرە دەبێت لەلایەن سعودیەوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە گوتی: "گەشتی ئاسمانی بەهۆی جەنگەوە نەماوە و ڤیزەی کەمیش دراوە، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن لە رێگەی وشکانییەوە گەشتی عومرە دەکەن".
ستوونی دەڵێت: "ئەوانەی پێشتر ڤیزەیان وەرگرتووە و گەشتیان نەکردووە، دوایین وادە بۆ چوونە ناو خاکی سعودیە 3ـی نیسانە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد، 18ـی نیسان دوایین رۆژی وەرزی عومرەیە و نابێت هیچ عومرەکارێک دوای ئەو کاتە لە سعودیە بمێنێتەوە.
کاروان ستوونی گوتی، رێکارەکانی بەڕێوەچوونی حەجی ئەم ساڵ وەکو خۆیان بەڕێوەدەچن و بەهۆی جەنگەوە هیچ بڕیارێک نەدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ