سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەڕایی کۆبوونەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی دووشەممە (2-2-2026) سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا."
 
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردن لە "دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ."
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: 
 
رۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
 
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە