رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکان (تمهیدی)ی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە، بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)راگەیاند و قوتابیانی پۆلی 12 لەڕێگەی رووداوەوە دەتوانن ئەنجامەکانی خۆیان بزانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئاداری 2022ی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) راگەیاند.
لەراگەیێنراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە: "سەرجەم قوتابی/خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە".
رۆژی 14ی مانگی شوباتی 2022، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەمساڵ بە هەموو بەشەکانی ئامادەییەوە 15 هەزار و 702 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوە بەراییەکانی پۆلی 12 دەکەن.
پێشتر نوورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لەو قوتابییانەی کە بەشداریی لە تاقیکردنەوە بەراییەکاندا دەکەن، هەشت هەزار و 788 خوێندکاریان لە زانستی، شەش هەزار و 492یان لە وێژەیی و 422 قوتابیش لە خوێندنی پیشەیی و ئیسلامین."
تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی رۆژی 2022/02/19 دەستیپێکرد، تاقیکردنەوەکانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی لە رۆژی 2022/02/27 و بەشە پیشەییەکان لە 2022/02/28 تەواو بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ