لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی پێنج ملیۆن خێزان مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن

02-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا 4.99 ملیۆن خێزان مووچەی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەم ژمارەیە بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو 52٪ زیادیکردووە. 
 
لە ساڵانی رابردوودا ژمارەی ئەو خێزانانەی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە زیادبووندان. لە ساڵی 2017دا 3.2 ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون. ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2023ـدا بۆ 4.99 ملیۆن خێزان زیادیکردووە. ژمارەی ئەو خێزانانەی دەستبەری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا یەک ملیۆن و 700 هەزار خێزان زیادیکردووە. 
 
بەگوێرەی داتا فەرمییەکان، لە هەر پێنج خێزان لە باکووری کوردستان و تورکیا، یەک خێزان دەستبەری کۆمەڵایەتی وەردەگرن. لە کاتێکدا رێژەی ئەو خێزانانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە ساڵی 2017ـدا 13.7٪ بووە، ئەم رێژەیە لە ساڵی 20232ـدا بۆ 18.4٪ بەرزبووەتەوە.  
 
داتا فەرمییەکان دەریدەخەن، بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتاى کۆڤید-19 و "مۆدێلى ئابوورى نوێ" کە دواى ئەوە جێبەجێ کرا، کێشەی دارایی و هەژاری لەو وڵاتە لە زیادبووندایە.
 
لە ساڵی 2017ـدا 3.2 ملیۆن خێزان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی سوودمەند بوون. لە ساڵی 2019ـدا پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، ئەم ژمارەیە 3.28 ملیۆن بووە. بەو هاوکاریانەی کە بە تایبەتی بۆ ماوەی پەتاکە پێشکەش کران، ژمارەی ئەو خێزانانەی لە ساڵانی 2020 و2021 دەستەبەری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە.
 
لە ساڵی 2021 ئەم ژمارەیە بۆ چوار ملیۆن و 33 هەزار خێزان زیادیکردووە. لە کاتێکدا 4.42 ملیۆن خێزان لە ساڵی 2022ـدا سوودمەند بوون لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2023ـدا گەیشتە نزیکەی پێنج ملیۆن خێزان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."