11 چالاکڤان و هونەرمەند و هاونیشتمانی لە شنۆ دەستبەسەر کران

02-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێزەکانی سوپای پاسداران لە دوێنێ چوارشەممەوە لەنێو شار و گوندەکانی شنۆی سەر بە پارێزگەی ورمێ، لانیکەم نۆ هاونیشتمانی و چالاکڤانی مەدەنی شارەکەیان دەستبەسەر کردووە.
 
ژمارەی دەستبەسەرکراوانی رۆژانی رابردووی ئەو شارە گەیشتە 11 کەس.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شنۆوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، لە دوێنێوە یوسف حاجی خۆش، چالاکڤانی مەدەنی و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد، ئومێد رەشیدپاک، غەفوور شێخ محەممەدی، محەممەد سوڵتانپوور، جەعفەر رەسولی، سەلاح قازی، حیسامەدین مەحموودی و هەروەها حەسەن رەسوڵی و مەولوود روستا کە موختاری گوندی حەسەن نوورانی شنۆن، دەستبەسەرکراون.
 
ئێوارەی سێشەممەش، هونەرمەند هادی لاوە و هەروەها ئاکۆ ئیبراهیمی دەستبەسەر کرابوون.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە بەوە تۆمەتبارن لە رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا رۆڵیان هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.