لە کفری شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک روویدا و سێ برا برینداربوون

02-06-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروستبوو و سێ برا برینداربوون، تەقەکەر و برینداری رووداوەکەش برای یەکدین.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ناکۆکیی ئەو خێزانە لەنێوان چوار برادا بووە کە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، کاژێر دەوروبەری 02:00ـی بەیانی تەقەیان کردووە و سیانیان برینداربوون. 
 
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی قەزای کفری چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر چوار تۆمەتبار کە برای یەکدین، دەرچووە. 
 
عەلی جەمال قەدووری ئاماژەی بەوەشکرد، سێ لە تۆمەتباران بە برینداری دەستگیرکراون و یەکێک لە بریندارەکان هەڵاتووە و  پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس بەیاتی،  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراق

عەباس بەیاتی: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوە دەڵێت، سەردانەکەیان بۆ هەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، جەختکردنەوە بووە لەسەر مێژوویەکی هاوبەشی خەبات و بونیادنانی حکومەتێکی بەهێز لەسەر بنەمای هاوبەشی. ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت دەستوور ببێتە بنەمای یەکلاییکردنەوەی تەواوی کێشەکان.