رووداو دیجیتاڵ
لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، دووپشک بە 30 کەسییەوە داوە. گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، "ژمارەی ئەو کەسانەی لەماوەی ئەو چوار رۆژەدا دووپشک پێوەی داون زۆرە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیادیکردووە."
رۆژی یەکشەممە، 2-7-2023، هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەماوەی 4 رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا 30 کەس بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی کۆیە و تەقتەق؛ لەو ژمارەیە 23یان لە قەزای کۆیە و 7یان لە ناحیەی تەقتەق بوون."
هاوکار عەلی گوتی، "سەرجەم ئەو کەسانە کە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای کۆیە و نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، دوای چارەسەکردنیان، نێردراونەتە ماڵەوە، تەنیا سێ کەسیان نەبێت بەهۆی خراپیی دۆخیانەوە شەوێک لە نەخۆشخانە هیڵدراونەتەوە".
هاوکار عەلی رایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەی دووپشک پێوەی داون لە هەموو تەمەنەکانی تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ