نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردانی ئێزدی: هەردەم پشتیوانتانین

02-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی کوردانی ئێزدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییان لێدەکات، دەشڵێ "هەردەم پشتیوانتانین".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 2-8-2023) پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا دەڵێ "بەگەرمی جەژنی چلەی هاوین لە خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان، عێراق و هەموو شوێنێکی جیهان پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەو جەژنە پشوویەکی ئارام بەسەرببەن و جەژنی و خێر و خۆشی بێت".
 
جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدی، رۆژێک پێش ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدییە، کە لە سێی ئابی 2014 داعش بەسەر کوردانی ئێزدیدا هێنا، سەرۆکی هەرێمی کوردسان بەو بۆنەیەوە دەڵێ "هەموو قوربانییانی ئێزدی بە رێز و شکۆوە یاد دەکەینەوە و دڵمان لەگەڵ ماڵبات و هەموو ئەو خوشک و برایە ئێزدییانەیە، کە هێشتا بەهۆی کارەساتەکەوە دەناڵێنن".
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
 
جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ب گه‌رمى ل ته‌ڤايا خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ، عێراقێ و هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن و بێهڤه‌دانه‌كا ئارام ده‌رباز بكه‌ن و جه‌ژنا خێرێ و ته‌ناهيێ بيت.
 
د ده‌مه‌كێدا كو جه‌ژن يا هه‌ڤده‌مه‌ دگه‌ل بيرهاتنا جيۆسايدا ئێزدييان، هه‌مى قوربانى يێن ئێزدى ب ڕێز و شكۆڤه‌ ب بير تينين، دلێ مه‌ دگه‌ل مالباتێن وان و هه‌مى وان خۆشك و برايێن ئێزدييه‌ كو هێشتا ژ ڤێ كاره‌ساتێ دنالن. ئه‌م هه‌ميان پشتڕاست كو هه‌رده‌م پشته‌ڤانێن وانين.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2023/8/2

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرای دیاریکردنی تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

لە رێگەی دوو سایدی کەلار و کفری کامێرای تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت

رێکارەکانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ رێگری لە تیژڕۆیی لەنێوان قەزاکانی کەلار و کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە کۆتاییدان. گوتەبێژی هاتووچۆ دەڵێ، هەر پێنج کیلۆمەترێک و کامێرایەک جێگیر دەکرێت