کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه.
رۆژی سێشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه. هەروەها هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق، خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.
دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ