مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی نوێی سێنتکۆم دەکات

02-09-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کرد. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، کە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی سەرەکی بوو، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.
 
مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەدمیراڵ کووپەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی ئەمریکا دووپات کردەوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، جەنەراڵ کێڤن لامبێرد، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئامادە بوو، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.

 

 
لەلایەن خۆیەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کرد. ئەدمیراڵ کووپەر، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
 
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش، هاوکات لەگەڵ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."