ئەمشەو کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین کۆتایی دێت؛ "زیاتر 53 هەزار قوتابی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە"

02-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین کۆتایی دێت. بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 53 هەزار قوتابی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و وادەکەشی درێژناکرێتەوە.
 
30ـی ئەیلوولی 2025، دوایین وادەی زانکۆلاین بوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ماوەی زانکۆلاین 48 کاژێری دیکە درێژکرایەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 1-10-2025، د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ کاتی زانکۆلاین درێژکرایەوە، کاژێر 12:00ـی ئەمشەو دوایین وادەی پڕکردنەوەی زانکۆلاینە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە قوتابییان دەکات، پەلە بکەن و ئەمڕۆ فۆرمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، "چونکە وادەکەی درێژناکرێتەوە".
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 57 هەزار قوتابی قۆناخی ئامادەییان تەواو کرد. د. خەتاب ئەحمەد گوتی، "تاوەکو ئێستا 53 هەزار و 250 قوتابی قوتابی ناویان تۆمارکردووە".
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەم ساڵ 57 هەزار و 980 قوتابیی بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان دەرچوون، لەوانە 42 هەزار و 257 دەرچووی بەشی زانستی، 13 هەزار و 826 دەرچووی بەشی وێژەیی، هەزار و 327 دەرچووی ئامادەیی پیشەیی و 570 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.
 
23ـی ئەیلوول زانکۆلاین کاراکرا. ئەم ساڵ دەرچووان دەتوانن لە 680 بەشی 16 زانکۆدا بە هەر سێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران) داواکاری پێشکێش بکەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.