کۆمیسیۆن: 41 هەزار کارتی دەنگدان دەدرێتەوە هەرێمی کوردستان

02-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا 25 هەزار کارتی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە و بەرپرسێکی کۆمیسیۆن رایگەیاند، سبەی 41 هەزار کارتی دیکەش دەدرێتەوە هەرێمی کوردستان.
 
دەنگدان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە سیستمی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی کارتی بایۆمەترییەوە دەبێت. رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە سبەی 3ی تشرینی دووەم، 41 هەزار کارتی دیکەی دەنگدان لە بەغداوە بدرێتەوە هەرێمی کوردستان."
 
جگە لەو 41 هەزار کارتەی بڕیارە سبەی بدرێنەوە هەرێمی کوردستان، پێشتر 413 هەزار کارتی دەنگدان درابوونەوە. نەبەرد عومەر رایگەیاند، "لەو ژمارەیە 25 هەزار کارت ماون و هێشتا خەڵک نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەیان، کە پێویستە پەلە بکەن."
 
رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2025، دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان. نەبەرد عومەر، داوای لە دەنگدەران کرد سەردانی بنکەکان بکەن و بە زووترین کات کارتەکانیان وەربگرنەوە، بە پێچەوانەوە مافی دەنگدانیان نابێت.
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 21.4 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن، کە ئەوانە ئەو کەسانەن کارتی بایۆمەترییان بۆ دروست کراوە یان نوێیان کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".