رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو ئێستا 292 بەربژێر، لیست و هاوپەیمانی بە پێبژاردن سزا داوە بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێکارەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی ئامارێک کە تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیکەوتووە، 236 بەربژێر لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە سزاى پێبژاردن دراون. کە 194 بەربژێری پیاو و 42 بەربژێری ژنن.
بەپێی ئامارەکە، 56 پارت و هاوپەیمانێتی بەهۆی هەڵواسینی وێنە و پۆستەر لە شوێنە قەدەخەکراوەکان سزای پێبژاردنیان دراون.
سزادانی پێبژاردنی بەربژێران لەسەر بنەمای مادەی پێنجەمی رێکاری سکاڵاکانی هەڵبژاردن بووە، کە لە دوو ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.
3ی تشرینی یەکەمی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و تاوەکو 8ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
دەنگدانی تایبەتی ئەو هەڵبژاردنە لە 9ی تشرینی دووەم و دەنگدانی گشتی لە 11ی هەمان مانگ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ