لە رووها هەوڵی پاراستنی تۆوی تەماتەی دێمی دەدرێت؛ 'دەتوانین بڵێین شیفا و دەرمانە'

03-01-2025
هەوار ئیسماعیل
تەماتەی دێمی لە رووها
تەماتەی دێمی لە رووها
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەماتەی دێمیی خۆماڵی لە گوندی دیپهەسار، سەر بە شارۆچکەی خەلیلیەی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان بەرهەم دەهێندرێت. کشتوکاڵی شارۆچکەی خەلیلیەش دەستی بە لێکۆڵینەوە و کاری مەیدانی کردووە بۆ پاراستنی تۆوی ئەو جۆرە تەماتەیە.
 
تۆوەکان لە جووتیارانی گوندەکە وەرگیراون، بردراون بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی گاپی رووها، بۆئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت و هەوڵی پاراستن و زیادکردنیان بدرێت.
 
محەممەد تەکچە، ئەندازیاری پێشکەوتووی کشتوکاڵ دەڵێت، "ئەمە تەماتەی دێمییە، بەبێ ئاو شین دەبێت. میراتی باب و باپیرانە، بۆئەوەی ئەم میراتە لەناو نەچێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شار و پەیمانگای توێژینەوە کاری لەسەر دەکەین. دەمانەوێت تۆوەکەی زیاد بکەین و بیدەینە گوندنشینان، بۆئەوەی میراتی باب و باپیران لەناو نەچێت."
 
جووتیارە بەئەزموونەکان باس لە تایبەتمەندییەکانی تەماتەی دێمی دەکەن و دەڵێن، تامەکەی جیاوازە.
 
وەیسی سایلان، جووتیار دەڵێت، "ئێمە لە گوندەکان دەمانچاند، ئەمە دێمییە، ساغ و باشن، بێ هۆرمۆنن (سرووشتین). ئەمە هی باب و باپیرانە، بەڵام هەموو کەس نەیدەچاند. ئێستا هەمووی بووە بە هۆرمۆن و کەس دێمی ناچێنێت. تەماتەی دێمی بۆ تەندروستیی لەش باشە. تامیان زۆر خۆشە، کاتێک وشکی دەکەیتەوە و لە زستاندا دەیخۆیت، وەک ئەوە وایە باقڵاوە بخۆیت. ئاوهایە."
 
جووتیاران داوای پاراستنی ئەو میراتەی باب و باپیرانیان دەکەن. محەممەد کاراجان، جووتیار ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمە تۆوی باب و باپیرانمانە، لە باب و باپیرانەوە دەبینین کە دەیچێنن. ئەمە سوور بووە و ئەمەش گوڵەکەیەتی. ئێمە لە ناوەڕاستداین، ئەگەر زەوی لەباربێت گەورە دەبێت. جگە لەوەش، ئەوەندە گەورە دەبێت. دەبینن چۆنە. تامەکەی، کاتێک دەیکەیت بە دۆشاو تامێکی وا لە شوێنێکی دیکە نییە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شیفا و دەرمانە."
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا بۆ ساڵی 2024، لە رووها لەسەر 4431 هێکتار زەوی تەماتە دەچێندرێت. لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان لە 3%ی زەوییەکانی بەرهەمهێنانی تەماتە لە رووهایە. رووها لە بەرهەمهێنانی تەماتەدا لەسەر ئاستی باکووری کوردستان یەکەم و لەسەر ئاستی تورکیاش دەیەمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رانە مەڕێک لە نزیک گەڕەکەکەی کەسنەزان

بۆنی پاشماوەی ئاژەڵ دانیشتووانی گەڕەکێکی کەسنەزان ناچار بە فرۆشتنی خانووەکانیان دەکات

بۆنی پاشماوەی ئاژەڵ و سووتاندنی خوریی مەڕ، ژیانی لە بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی 11ی ئاداری سەر بە ناحیەی کەسنەزان لە هەولێر تاڵکردووە. بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن، "هەراسان بووین" و بەهۆی بۆنەکەوە ناچارن خانووەکانیان بفرۆشن و لە گەڕەکەکە بار بکەن. ئاژەڵدارێکیش دەڵێت: "ئەگەر حکومەت شوێنمان بۆ دابین بکات، رازین تەویلەکانمان بگوازینەوە."