رووداو دیجیتاڵ
بارەگای بارزانی رەتیدەکاتەوە کە سەرۆک مەسعود بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی محەممەد شیاع سوودانی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق لێدوانی دابێت.
بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە، 3-2-2025 نووسیویەتی: "لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵ میدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاوبووەتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی بەڕێز محەممەد شیاع سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستی."
بارەگای بارزانی هەروەها گوتوویەتی، "ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابییەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتووەتە ئاراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ